مه‌زڵوم عه‌بدی له گه‌ڵ سه‌رۆك و كه‌سایه‌تیی هۆزه‌كانی دێره زوور كۆده‌بێته‌وه
دێره‌زوور- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” چاوی كه‌وت به سه‌رۆك و كه‌سایه‌تی هۆزه‌كانی دێره زوور، به سه‌رۆكایه‌تی شێخ حاچم ئه‌لبه‌شیر سه‌رۆك هۆزی به‌كاره له حه‌سه‌كه.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا قسه‌و باسكرا له‌سه‌ر دوایین ره‌وشی ئاسایش و ئاڵه‌نگارییه‌كانی ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، به تایبه‌ت شاری دێره زوور و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی شانه‌كانی داعش.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌م دواییه له ناوچه‌كه روویانداوه‌و چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و پاراستنی سه‌قامگیری ئاسایش.
مه‌زلوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده، ستایشی رۆڵی گه‌وره‌ی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی دێره زووری كرد له په‌ره‌دان به ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌كه‌و رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی پشێوی دووبه‌ره‌كی له نێوان پێكهاته‌كاندا.
له به‌رامبه‌ردا هۆزه عه‌ره‌به‌كان ئاماده‌یی خۆیان پیشاندا بۆ پشتیوانی كردنی هێزه‌كانی ئاسایش و هێزه سه‌ربازییه‌كان و هاوكاریكردنیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و گرفته‌كانی دێره زوور.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ناوچه‌كانی گونده‌واری دێره‌زوور جۆرێكی له پشێوی و ناره‌زایی به خۆوه بینی، دوا به دوای كوژرانی دوو كچ له ره‌وشێكی نادیارداو تۆمه‌تباركردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی دێره زووری سه‌ر به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
ئه‌مه‌و رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له به‌یاننامه‌یه‌كدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی تاوانی كوشتنی ئه‌و دوو كچه‌ی كردوو رایگه‌یاند، لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌كه‌ن بۆ ئاشكراكردنی ورده‌كاری تاوانه‌كه‌و سزادانی تاوانباران.