هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق ده‌ستگیركردنی دوو ئه‌ندامی دیاری داعشی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
دژه تیرۆری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له پرۆسه‌یه‌كی جۆریدا بۆ راوه‌دوونانی داعش، ئه‌و دوو ئه‌ندامه دیاره‌ی رێكخراوه‌كه به هاوكاری دژه تیرۆری هه‌ولێر ده‌ستگیركران.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هه‌ریه‌ك له “ئه‌بو ئه‌حمه‌د جومه‌یلی فه‌رمانده‌ی ئاسایشی داعش له هه‌رێمی باكووری به‌غداو ئه‌بو حوسین مه‌رعاوی ئه‌میری سه‌ربازی ناوچه‌ی حۆز له دورگه‌ی رومادی له ئه‌نبار له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركران.