لیرەی سوری بەردەوامە لە داڕمان و زێڕ بەرز دەبێتەوە

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

بەگوێرەی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی رەشدا، ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای لیرەی سوری بەردەوام بوو لە داڕمانی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان.

بەگوێرەی ئاماری پارەگۆڕەکان لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆی فرۆشی دۆلار گەیشتووەتە شەش هەزار و 700 لیرە و کڕینی دۆلاریش 6 هەزار و 650 لیرە بووە.

لەگەڵ ئەم دابەزینە، بەهای لیرەی سوری زیاتر لە 200 لیرە بەرامبەر بە هەردۆلارێک دابەزی، لە ماوەی 24 کاتژمێردا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ژمارەیەکی پێوانەیی.

لە کاتێکدا فرۆشی یۆرۆ 7 هەزاو و 50 لیرەی تۆمارکردووە، هەروەها کڕینی 7 هەزار لیرە بووە، لە بازاڕی ڕەشدا.

لە کاتێکدا زێڕ بەرزترین نرخی تۆمار کرد، یەک مسقاڵ زێری عەیار  21 بوو بە 345 هەزار لیرە، بەپێی زێرنگەرەکانی قامیشلۆ.

لە دیمەشقی پایتەخت، فرۆشی دۆلار گەیشتووەتە شەش هەزار و 550 لیرە، هەروەها کڕینی 6 هەزار و 450 لیرە، هاوکات فرۆشتنی یۆرۆ 6 هەزار و 966 لیرە و کڕینی 6 هەزار و 855 لیرە، بەپێی ماڵپەڕی ئەمڕۆی لیرە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: دڵسۆز یوسف