سوریا مه‌رج داده‌نێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ توركیا
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
په‌رله‌مانتارێكی سوریا رایگه‌یاند، بۆ گه‌رانه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان سوریا‌و توركیا، پێوسته ئه‌نقه‌ره پاشه‌كشه به هێزه سه‌ربازییه‌كانی بكات له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سوریا.
ماوه‌یه‌كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا لێدوانی زیاتر ده‌دات له‌باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌وه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا.
چاودێران پێیان وایه هه‌وڵه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ نزیكبوونه‌وه له دیمه‌شق هه‌نگاوێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیادا.
مه‌یاده عه‌لی په‌رله‌مانتاری سوریا به پێگه‌ی “شهفهقونا”ی راگه‌یاندبوو، ئه‌وه‌ی ئه‌درۆغان ده‌یكات بۆ نزیكبوونه‌وه له سوریا هه‌وڵێكی بۆ راكێشانی رای گشتی ناوخۆی توركیا، به‌رامبه‌ر به راگه‌یاندنه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا سه‌باره‌ت به گێرانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی وسوریاو ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ دیمه‌شق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ستراتیژیه‌تی ئه‌ردۆغان خۆی ده‌بینێته‌وه له سوود وه‌رگرتن له روسیا‌و ئه‌مریكا له هه‌مان كاتدا، خوازیاره له رێگای گێرانه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ سوریا‌و راگرتنی پشتیوانییه‌كانی بۆ تیرۆرة پێیه‌كی له گه‌ڵ روسیا بێت و ئه‌وی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی سوریا ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌ردۆغان خوزایاره له رێگای ئه‌م لێدوانانه كاردانه‌وه‌ی دیمه‌شق بزانێت.
وتیشی: به هێچ شێوه‌یه‌ك دیمه‌شق ئاماده نییه په‌ێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی بكاته‌وه، تاوه‌كو ئه‌نقه‌ره هێزه‌كانی له‌سه‌رجه‌م خاكی سوریا پاشه‌كشه پێ ده‌كات و چیتر پشتیوانی تیرۆرستان ناكات و ده‌ست هه‌ڵده‌گرێت له بێ به‌شكردنی دانیشتوانی سوریا له سه‌رچاوه‌كانی ئاو.