هێزه‌كانی توركیا دوو گوند بۆردوومان ده‌كه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی
كۆبانی- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌كشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا به تۆپخانه‌ی قورس دوو گو‌ندیان له رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی بۆردوومان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا به 6 گولله تۆپ هه‌ردوو گوندی “زه‌ریه‌و قه‌رته‌ل”ی بۆردوومانكرد به دووری 49 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م گولله تۆپه‌كان له ده‌وروبه‌ری هه‌ردوو گونده‌كه كه‌وتوون بێ ئه‌وه‌ی یزانی گیانی یان ماددی لێبكه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها دوێنی شه‌ممه، تۆپخانه‌ی توركیا به دوو گوله هاوه‌ن، خاڵێكی هێزێكی سوریای كرده ئامانج له به‌رزایی گوندی قه‌ره‌مۆغ له رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی.
هه‌روه‌ها رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، سێ كرێكاری سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رێتی ئاوی كۆبانی له هێرشێكی هێزه‌كانی توركیادا برینداربوون.
له كۆتایی مانگی رابردووه‌وه هێزه‌كانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی چر گونده‌كانی رۆژئاوا‌و و رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی بۆردوومان ده‌كه‌ن، ماوه‌یه‌كه چڕی هێرشه‌كان كه‌میان كردووه.