هەولێر – نۆرس پرێس
بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە زیاتر لە 154هەزار دینار و ئەمەش بەرزترین نرخە لە مێژووی چاپی تازەی دیناری عێراقیدا.
كەمێك پێش ئێستا، بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بڵاویكردەوە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 154 هەزار و 300 دینار، بەراورد بە دوێنێ هەزار دینار گرانتر بووە.
ماوەی دوو هەفتەیە نرخی دۆلار لە بەرامبەر بە دینار لە هەڵكشاندایە و نرخی 100 دۆلار لە 147 هەزارەوە گەیشتوەتە زیاتر لە 154 هەزار دینار، ئەمەش بەرزترین نرخە لە مێژووی چاپی نوێی دراوی عێراقدا.
بانکی ناوەندی عێراق بە رێژەی زیاتر لە 40% خستنەڕووی دۆلاری کەمکردووەتەوە بەراورد بە مانگی رابردوو، ئەوەش بە هۆكاری بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناردەزانرێت.