بەرگری بریتانیا سەکردەیەکی داعش دەکاتەئامانج
حەسەکە – نۆرس پرێس
هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بە ئامانجگرتنی سەرکردەیەکی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە شاری باب لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حەلەب، راگەیاند.
دوێنێ شەممە، بەرگری بەریتانیا لە راگەێنراوێکدا وتی “فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری (ریبر-Reaper) لە نزیکەوە چاودێری بینایەکی نزیک شاری بابی دەکرد، کە لانیکەم ئەندامێکی ناسراوە داعشی تێدابوو، بە دوو موشەکی هێلفایر کراوەتە ئامانج و بە وردی ئامانجەکەیان پێکا، لە هەمان کاتدا ئاگادارییەکی زۆریان هەیە بۆ دوورکەوتنەوە و کەمکردنەوەی هەر مەترسییەکی پێشبنیکراو بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل”.
چوارشەممەی رابردوو، سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە نۆرس پرێسی راگەیاند کە هێزەکانیان رۆژی سێشەممە سەرکردەیەکی داعشیان لە شاری باب کردوەتە ئامانج.
بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییە تایبەتەکانی شاری باب کە لەژێر دەستی هێزەکانی تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانی ئۆپۆزسیۆندایە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی “ئەبو یاسر ئەلیەمەنی” سەرکردە لە داعشی کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجکردنەکە بووەتە هۆی برینداربوونی ئەو سەرکردەی داعش و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شارەکە لەژێر پاسەوانییەکی قورسدا، هیچ زانیارییەک لەبارەی رەوشی تەندروستییەوە وەرنەگیراوە.
ئەمەش یەکەم ئۆپەراسیۆنە لە جۆری خۆیدا کە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەریتانیاوە و لە ریزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا لە گوندەواری حەڵەب ئەنجام بدرێت بۆ بەئامانجگرتنی رێکخراوەکە، ئەو مووشەکە وردانەی کە تێیدا بەکاردەهێنرێن دروستکراوی ئەمریکین، هاوپەیمانان بۆ بەئامانجگرتنی شوێنەکان و ئۆتۆمبێلەکانی سەر بە رێکخراوەکە لە سوریا.
تا ئێستا بەرگری بەریتانیا لە راگەێنراوەکەیدا کوژرانی ئەو سەرکردەیەی بەئامانج گیراوەی لە شاری باب پشتڕاست نەکردەوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی شاهانە بەردەوامن لە ئەنجامدانی دەوکاروانی سەربازی دژ بە رێکخراوەکە لە سوریا، ئەمە جگە لەوەی پاڵپشتی هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەن بۆ دەرکردنی داعش لە سەر زەویەکانیان.
ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی ئاسمانی بەریتانیا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (شادەر- Shader) دێت کە لە مانگی ئابی 2014 ەوە لەلایەن هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیاوە دەستیپێکراوە، بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی “”داعش”، ئۆپەراسیۆنەکانینان لە عێراق و سوریا ئامانجەکانیان دەپێکن، کە لە بنکەکەیانەوە لە قوبرس ئاراستە دەکرێن، بەگوێرەی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا.