به‌رگری توركیا: دانوستان له گه‌ڵ روسیا ده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی كایه‌ی ئاسمانی سوریا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، خه‌ڵوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی زه‌مینی له باكووری سوریا، له گه‌ڵ روسیا له گفتوگۆداین سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی كایه‌ی ئاسمانی سوریا.
ئاكار له كۆنگه‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نقه‌ره وتی: وڵاته‌كه‌ی له گه‌ڵ روسیادا گفتوگۆ ده‌كات سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی كایه‌ی ئاسمانی له باكووری سوریا، بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی زه‌مینی توركیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له گفتوگۆ‌و دانوستاداین له‌گه‌ڵ روسیا سه‌باره‌ت به هه‌موو پرسه‌كان، له‌وانه‌ش كردنه‌وه‌ی كایه‌ی ئاسمانی باكووری سوریا.
رۆژی 20 مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو، فرۆكه جه‌نگی و درۆنه‌كانی توركیا بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ده‌یان هێرشی ئاسمانیان ئه‌نجامدا دژ به ناوچه‌كانی هه‌ژموونی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی ده‌كرێن.
له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كایه‌ی ئاسمانی سوریایان به‌كارهێناوه‌و هێرشێكی ئاسمانیان به قوڵایی 70 كیلۆمه‌تر ئه‌نجامدا له گوندی مه‌كمه‌نی دێره‌زوور، هه‌روه‌ها به قوڵی 50 كیلۆمه‌تر له هۆل، له پێشیلكردنێكی زه‌قی رێككه‌وتنه‌كانی ئاگربڕی ساڵی 2019.
توركیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ره‌زامه‌ندی هێزه كاریگه‌ره‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی سوریا وه‌ربگرێت (روسیا‌و ئه‌مریكا)، بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی زه‌مینی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ته‌ل ره‌فعه‌ت و مه‌نبیج و كۆبانی، به گوێره‌ی لێدوانێكی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا.