پارێزه‌رێكی كورد داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا ده‌كات “لێكوڵینه‌وه‌ی ئاشكرابكات” له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی پاریس
پاریس- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، سيفي ئيزۆلي، پارێزه‌رێكی به ناوبانگی كورد داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا كرد هێرشی دوێنی سه‌ر كوردانی فه‌ره‌نسا به تیرۆر ناوبه‌رێت و له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی “روون و ئاشكرا” كه ئامانجه‌كانی بۆ رای گشتی بڵاوبكرێته‌وه.
له هێرشێكی چه‌كدارێدا بۆ سه‌ر ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی كو‌لتووری ئه‌حمه‌د كایا له پاریسی پایته‌خه‌تی فه‌ره‌نسا كه گومان ده‌كرێت كه‌سێكی 60 ساڵه ئه‌نجامی دابێت، سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستداو سیانی دیكه‌ش برینداربوون، كه سه‌رجه‌میان كوردن.
ئیزولی كه ئاگای له ورده‌كاری هێرشه‌كه هه‌یه له لێدوانێكدا به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێشتا ناتوانرێت راسته‌وخۆ لایه‌نێك تۆمه‌تبار بكرێت به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، به پێوستی زانی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه ئاشكرابكات بۆ رای گشتی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌كو چۆن كرده‌وه توندوتیژییه‌كان كه سه‌رچاوه‌ی ده‌مارگیری و توندره‌وی ئیسلامییه به تیرۆر ناو ده‌برێت، سورشتییه تاوانی ره‌گه‌زپه‌رستی توندڕه‌و به تیرۆر ناو ببرێن، به‌و پێیه‌ی كه تیرۆر یه‌ك رووی هه‌یه چ ئیسلامی بێت یان توندره‌وه‌ی راست ره‌وی ره‌گه‌ز په‌رست بێت.
هه‌روه‌ها به پێویستی زانی دادگاكانی فه‌ره‌نسا دۆسیه‌كه راده‌ستی لاینه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بكات له فه‌ره‌نسا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تۆمه‌ت باره‌كه پێشینه‌ی ره‌گه‌ز په‌رستی هه‌یه‌و ماوه‌یه‌كه له زیندان ئازادكراوه‌و هێشتا دادگایی كردنی ته‌واو نه‌بووه، هێرشه‌كه‌ی دوێنیی ئه‌نجامدا.
پارێزه‌ره كودره‌كه نیگه‌رانی خۆی پیشاندا له‌وه‌ی ئه‌م جۆره تاوانانه‌ی دژ به كورد، له‌وڵاتێك ئه‌نجام ده‌درێت كه پێویسته ئازادییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ ببپارێزێت، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه پێشینه‌ی ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی هچ چاودێرییه‌كی له‌سه‌ر بێت، له كاتێكدا كه چالاكوانان له كاتی به‌شداریكردن له بۆنه‌كانی نه‌ورۆزو رێپوانه‌كان، چاودێری و پشكنین ده‌كرێن و داوای ناسنامه‌یه‌ان لێ ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره كاره‌ی به بانێكی دوو هه‌وا وه‌سف كرد.
وتیشی، سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و كه‌سه تاوانه‌كه‌ی له ناوچه‌یه‌ك ئه‌نجامداوه كه ناسراوه به‌وه‌ی وه‌كو گه‌ره‌كێكی كورد وایه‌و پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد كه ئه‌وه رێككه‌وته یان ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كه ته‌نها به‌رامبه‌ر به كورده، چونكه له كاتی ده‌ستگیركررنی دانی به‌وه نا كه كه‌سێكی ره‌گه‌زپه‌رسته.
ئیزۆلی داوای كرد لێكوڵینه‌وه‌كانی ئه‌م دۆسییه به نهێنی نه‌مێنێت، هاوشێوه‌ی لێكوڵینه‌وه‌كانی به ئه‌نامانج كردنی سێ ژنه چالاكوانی كورد له ساڵی 2013دا.
ئه‌مه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كو‌لتووری كورد له پارێس ناوی سێ قوربانی هێرشه‌كه‌ی ئاشكراكرد كه بریتین له هه‌ریه‌ك له ئه‌مینه كارا چالاكوانی ژنان و شیرین ئایدن هونه‌رمه‌ندی كورد و عه‌بدوڵا قزه‌ڵ په‌نابه‌ری كورد.