کەسێک له حه‌سه‌كه له‌لایه‌ن دووكه‌سی نه‌ناسراو كوژرا
حه‌سه‌كه – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ هەینی، دوو کەسی نەناسراو بە ماتۆڕسکیلێكه‌وه لە گونده‌واری باشووری حەسەکە تەقەیان لە کەسێک کرد.
سەرچاوەیەک له ناوچه‌كه بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، کەسانێکی نەناسراو به ماتۆرسكیل، ته‌قه‌یان ئاراستەی کەسێک کردووە لەبەردەم ژن و منداڵەکانیدا كوشتیان، دواتر هەڵاتن.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، تا ئێستا ئه‌نجامده‌رانی ئەو تاوانە نادیارن.
کوژراوەکە ناوی “فادی عەبدولڕەحمان”ە، خەڵکی گوندی تارقییه‌یه لە گونده‌واری ناحیەی ئەلعاریشی، باشووری حەسەکەی ڕۆژئاوای كوردستان.
دوای ڕووداوەکە، هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان هاتنە شوێنی ڕوداوه‌كه و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد.