مه‌زڵوم عه‌بدی هێرشه‌كه‌ی پاریس دژ به چالاكوانانی كورد سه‌ركۆنه ده‌كات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده، سه‌ركۆنه‌ی هێرشی چه‌كداری دژ به ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی كولتووریی كورد ده‌كات له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نساو سه‌رخۆشی له خێزانی قوربانیان ده‌كات.
جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی له توێتێكدا رایگه‌یاند، “سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین، كه چالاكوانانی كوردی كردۆته ئامانج له ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان له پاریس”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌م “هێرشه مۆركی سیاسی پێوه دیاره كه ئامانجی دۆزی كورده، پێویسته به بێ سزا تێنه‌په‌رێت، متمانه‌ی ته‌واومان هه‌یه به توانای سه‌رۆك ماكرۆن و دامه‌زراوه‌كانی دادوه‌ری فه‌ره‌نسا بۆ ئاشكراكردنی تاوانباران و ئه‌وانه‌ی پشتیوانیان ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته ئه‌م هێرشه چه‌كدارییه هانده‌رێك بێت بۆ جیهان، له پێناو په‌ره‌دان به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری دژ به كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان”.
پێشتر ئیمانوێڵ ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی كولتووریی كوردی له فه‌ره‌نسا سهركهونه كرد‌و، به درندانه ناوی برد.
سیاسه‌تی مه‌دارانی كورد توركیایان تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی كولتووریی كورد.
داوكاری گشتی پارێس راگه‌یاند، لێكوڵینه‌وه له تاوانه‌كه ده‌كه‌ن و كه‌سێك ده‌ستگیر كراوه كه ته‌مه‌نی 69 ساڵه.
جێی ئاماژه‌یه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی كولتووریی كورد له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، 3 كه‌س گیانیان له ده‌ستداو چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.