فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا: شانبه‌شانی هاوبه‌شه‌كانمان له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌رده‌وام ده‌بین له فشار خستنه سه‌ر داعش
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی پێنج شه‌ممه، جه‌نه‌راڵ مایكل كۆریلا فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له هێزه‌كانی سوریا دیموكرات، كارده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌وامیی فشاره‌كانمان بۆ سه‌ر داعش.
كوریلا له لێداونێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ته‌نها له هه‌فته‌ی رابردوودا زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی نایابمان ئه‌نجامداوه له گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك چالاكوانی داعش ده‌ستگیركران كه یه‌كێكیان سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان بۆ شكست هێنان به داعش له عێراق و سوریا ده‌خه‌ینه روو، ئاماری ته‌واویش له خۆده‌گرێت سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و هێرشه‌كان و ده‌ستگیركردنه‌كان و كوشتنی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌و باوه‌ڕه‌دام كه قه‌باره و شێوازی كاره هاوبه‌شه‌كانمان دژ به داعش هه‌ندێك كراوه ده‌بێت و سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ساڵ ده‌گرێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه داعش پاشه‌كشه‌ی زۆریكردووه له عێراق و سوریادا، به‌ڵام رێكخراوه‌كه توانای ئه‌وه‌ی ماوه كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌كه ئه‌نجام بدات، ئێمه‌ش باش دركمان به‌وه كردووه كه داعش خوازیاره هێرش له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ش ئه‌نجام بدات.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وتیشی، داعش له سێ پێكهاته‌دا ده‌بینین، “داعشه ئازاده‌كان” كه پێكهاتوون له نه‌وه‌ی ئێستای سه‌ركرده‌و چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه كه به‌رنگارییان ده‌بینه‌وه‌و سه‌ركه‌وتووی بووین له‌وه‌ی تا راده‌یه‌كی زۆر تواناكانیان كه‌مبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئایدۆلۆژیاكه‌یان هێشتا كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
“داعشی ده‌ستگیكراوه‌كان” كه نزیكه‌ی 10000 چه‌كداری داعش ده‌بن له زیندانه‌كانی سوریا‌و 10000 دیكه‌ش له گرتوخانه‌كانی عێراق.
“نه‌وه‌ی داهاتووی داعش”، ئه‌وانیش پێكهاتوون له زیاتر له 25000 منداڵ له كه‌مپی هۆل و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره مێشكیان پڕبكرێت له ئایدۆلۆژیای ئه‌و رێكخراوه، ئه‌و منداڵانه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كی توندڕه‌وه‌ی داعشن.
كۆریلا جه‌ختی كرده‌وه، “ره‌وشی قورسی كه‌مپه‌كه، مه‌ترسی به‌ركه‌وتنیان به هزری داعش زیاتر ده‌كات، بوونی 56000 كه‌س له كه‌مپه‌كه كه 90% ژن و منداڵن و له خێوه‌تدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، واده‌كات كه‌مپه‌كه ببێته خالێكی سه‌رهه‌ڵدانی گرفته مرۆییه‌كان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له ئامانجه كورت خایه‌نه‌كانیان برێتیه له‌وه‌ی كه‌مپی هۆل زیاتر پارێزراوبێت بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌ی و كاریگه‌ری داعشیان له‌سه‌ریان كه‌مبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی كه‌مپه‌كه‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ئاسایشی هۆل ئه‌نجامده‌درێن.
وتیشی، هێشتا فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا گرنگی ده‌دات به پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی ئاسایش، چونكه ئه‌و هێزانه كارده‌كه‌ن له پێناو باشتركردنی ره‌وشی كه‌مپه‌وه، ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه بۆ درێژدان به شكستهێنانی داعش.
جه‌نه‌راڵ مایكل كۆریلا ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی ئاسایش و مرۆیی كه‌مپی هۆل، كاركردنی هاوبه‌شمان له كه‌مپه‌كه درێژه‌دانه به هاوكاریه‌كانمان بۆ زامنكردنی شكستهێنانی به‌رده‌وامی داعش.