هەولێر – نۆرس پرێس
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)، رایگه‌یاند، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكایی كه له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی پشتیوانیدا كاری ده‌كرد، كوژرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، پێنتاگۆن دەڵێ، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكایی له (19ی كانوونی یه‌كه‌می 2022)، له ئه‌نجامی رووداوێكدا کە پەیوەندی بەکارەکەیەوە نەبوو، كوژراوه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
بە گوێرەی راگەێنراوەکەی پێنتاگۆن، سەربازەکە ناوی “سامویل دی لیچ”ە و تەمەنی 32 ساڵە، لە 19ی ئەم مانگە کوژراوە و رووداوەکە لە کاتی جەنگ و ئۆپراسیۆندا نەبووە، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە سەربازانی ئەمریکی و بیانی لە ناو ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە لایەن گروپە چەکدارەکانی دەەوەی یاسا لە عێراق بە ئامانج دەکرێن و داوایان لێدەکرێت لە خاکی عێراق بکشێنەوە.
ئه‌و سه‌ربازه له كه‌تیبه‌ی سێیه‌می هێزه‌كانی مارێنز بووه و له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا كاری كردووه.
سه‌باره‌ت به ورده‌كاری زیاتری رووداوه‌كه، پێنتاگۆن زانیاری زیاتری نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.