كوژرانی پێنج ئه‌ندامی داعش له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی‌دا له باكووری خۆرئاوای عێراق
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، لیوا یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، كوژرانی پێنج ئه‌ندامی رێكخراوی داعشی راگه‌یاند، له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له قه‌زای ته‌لله‌عفه‌ری نزیك سنووری سوریا.
یه‌حیا ره‌سول له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و به پشت به‌ستن به زانیاری وردی ده‌زگای دژ تیرۆر، ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كه له به‌رازییه‌كانی “شێخ ئیبراهیم” ی قه‌زای ته‌لله‌عفه‌ری سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 5 ئه‌ندامی داعش كوژران كه یه‌كێكیان سه‌ركرده‌یه له رێكخراوه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ماوه‌یه‌كه داعش په‌ره‌ی به هێرشه‌كانی داوه به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان”.
رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو، نۆ ئه‌ندامی پۆلیسی فیدراڵی كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ر بوو، له بۆسه‌یه‌كی داعشدا له پارێزگای كه‌ركوكی ناوه‌ڕاستی عێراق گیانیان له ده‌ستدا، هه‌روه‌ها دوای یه‌ك رۆژ هه‌شت هاوڵاتی مه‌ده‌نی له گوندێكی پارێگای دیاله له لایه‌ن داعشه‌وه كوژران.