کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و سەرکردەکانی پەیەدە لە حەسەکە

حەسەکە – نۆرس پرێس

هەردوولا باسیان لە “دۆسییە سیاسییە هاوبەشەکان” کردووە

دوێنێ سێشەممە، پافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی یەکێتی دیموکرات “پەیەدە” لە شاری حەسەکە، رۆژئاوای کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، تاڵەبانی، ساڵح موسلیم و ئاسیا عەبدوڵڵا، هاوسەرۆکانی یەکێتیی دیموکرات و فەوزە یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی هەمان پارت ئامادەبوون.

سەرچاوە دیپلۆماسییەکان کە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، هەردوولا باسیان لە “دۆسییە سیاسییە هاوبەشەکان” کردووە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکەن.

بافڵ تاڵەبانی لە روپەڕی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، “باسیان لە پێشهاتە سیاسییەکانی پرسی کورد کردووە و پشتیوانی خۆیان بۆ چارەسەری ئاشتیانە و گفتوگۆ لەگەڵ هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەربڕیوە””، بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کێشانە بهێنێت.

تاڵەبانی وتیشی، “یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی رۆژئاڤا، ئێمە پابەندین بە پشتیوانیکردنی دۆزی کورد بە گشتی و بوونی ئێمە بەستراوەتەوە بە یەکڕیزیمانەوە”.

پێش ئەم دیدارە دیدارێک لەگەڵ مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و جەنەڕاڵ ماتیۆ مەکفارلین فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا بەڕێوەچوو.

گفتوگۆکان لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر مەترسییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و چالاکی شانە خەوتووەکان بوو.

هەروەها شاندی هاوپەیمانان، فەرماندەی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، جەنەڕاڵ تودۆری لەخۆگرتبوو.

سەردانەکەی پاڤێڵ تاڵەبانی یەکەم سەردانی بەرپرسەکەی باشووری کوردستانە بۆ رۆژئاڤا، دوای ئەوەی سەرکردایەتی حزبەکەی گرتە ئەستۆ، تاڵەبانی سەرکردایەتی هێزەکانی دژە تیرۆر دەکات، هەروەها کوڕی جەلال تاڵەبانی  سەرکردەی دیاری کوردی باشوور و سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراقە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەگید مشمش