سیناتۆرێكی به ناوبانگی ئه‌مریكا: پێویسته واشنتن لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌درۆغان بكات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، بۆب مێنیندهیز سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پێرانی ئه‌مریكا داوای له وڵاته‌كه‌ی و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد، هه‌نگاوی پێویست بنێن بۆ لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا.
مێنیندهیز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌ردۆغان رێوشوێنی ئه‌شكه‌نجه‌دان و دژایه‌تیكردنی دیموكراتی پهێرهودهكات، كه پهێوهستن به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و یاسای نێوه‌ده‌وڵه‌تی.
ئه‌م لێدوانانه‌ی مێنیندهیز له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی پیراندا هات، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی كرد، به ئه‌نجامدانی هێرش موشه‌كی دژ به ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان.
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی ئهوهیكردبوو، كه پایته‌ختی یۆنان به جۆره موشه‌كێك بۆردوومان ده‌كات، كه له توركیادا په‌ره‌ی پێدراوه، گه‌ر ئه‌سینا هێمنی خۆی نه‌پارێزێت.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی دژ به یۆنان چڕ كردۆته‌وه، چونكه ئه‌نقه‌ره پێی وایه ئه‌سینا چه‌ك و هێزی سه‌ربازی زیاتری له دورگه‌كانی ده‌ریای ئیجه‌ی یۆنان جێگیركردووه، له نزیك كه‌ناره ئاوییه‌كانی توركیا.
سیناتۆره‌كه‌ی ئه‌مریكا به پێوستی زانی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا بكرێت به‌رامبه‌ر به پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ”، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فرۆشتنی فرۆكه‌ی ئیف-16 به توركیا، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ست درێژییه‌كانی له‌ناوچه‌كه راده‌گرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵسوكه‌وتی توندی سه‌رۆكی توركیا زۆر زیادیكردووه، به تایبه‌ت له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان كه بڕیاره ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
سه‌باره‌ت به ده‌ست درێژییه‌كانی توركیا له باكووری سوریا سیناتۆره‌كه‌ی ئه‌مریكا وتی: هێرشی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن ئهمریكاو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش پشتیوانی ده‌كرێن، هێزه‌كانی ئه‌مریكا رووبه‌رووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه.
مێنیندهیز هۆكاری ده‌ست درێژییه‌كانی ئۆردۆغانی گه‌رانده‌وه بۆ شكست هێنانی گه‌وره‌ی له بواری ئابووریدا.
هه‌روه‌ها داوای له واشنتن كرد هه‌ژموونی خۆی به‌كار بهێنێت بۆ رێگریكردن له پێشڕه‌وی دیكه‌ی توركیا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.