برینداربوونی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له هێرشێكی ئاسمانی له شاری “باب”ی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب
گونده‌واری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له هێرشێكی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی برینداربوو، له شاری بابی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌بی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به وڵاته.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له شاری باب به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی كراوه‌ته ئامانج سه‌ركرده‌یه‌كی داعشه‌و ناسنامه‌ی یه‌مه‌نی هه‌ڵگرتووه‌و به ناوی “بساع ئه‌حمه‌د سوادی” و نازناوی ئه‌بو یاسر یه‌مه‌نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌مه‌نی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی باب گواستراوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن پۆلیسی سه‌ربازی و ئاسایشی نه‌خۆشخانه‌كه پارێزگاری توندی لێ ده‌كرێت و رێگه نادرێت هێچ زانیارییه‌ك له باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی بڵاوبكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به گوێره‌ی پاشماوه‌ی ئه‌و موشه‌كه‌ی كه خانووه‌كه‌ی كردۆته ئامانج، ده‌ركه‌وتووه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام دراوه.
كاتژمیر یه‌كی پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ، خانووبه‌ره‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له نزیك بازاری شاری باب كراوه‌ته ئامانج.
شاری بابی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، له ساڵی 2017ه‌وه له ژێر ده‌ستی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیایه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره ناوچه‌كه‌ی داگیركرد.
ئه‌مه‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هیچییان رانه‌گه‌یاندووه له‌باره‌ی هێرشه‌كه.