ئێران له به‌رامبه‌ر توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری به‌ربه‌ستی خۆڵین دروست ده‌كات
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس
له گوندی ئه‌بین له ناحیه‌ی شێراوای سه‌ر به عه‌فرین، دوێنێ چوارشه‌ممه ئێران به‌ربه‌ستی خۆڵ و سێ ئاڵای هه‌ڵكردوه.
گوندی ئه‌بین هێزه‌كانی سوریای تێدا نیشته‌جێیه له دوای 2018 كه توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر عه‌فریندا گرت.
شوێنی به‌ربه‌ست و هه‌ڵكردنی ئاڵاكانی ئێران، ته‌نها 9 كلم له هه‌ردو شارۆچكه‌ی نه‌بل و زه‌هراوه دورن و دانیشتوانی ئه‌و دو شارۆچكه‌یه‌ش شیعه مه‌زهه‌بن.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران، له به‌رامبه‌ر گرژییه سه‌ربازییه‌كانی توركیا‌و هه‌ڕه‌شه‌كانییه‌تی بۆ هێرشكردنه سه‌ر منبج و ته‌لڕه‌فعه‌ت.
دوای ئه‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، له مه‌ترسییه‌كانی توركیا تێده‌گات، هێزه‌كانی ئه‌نكه‌ره رۆژانه تۆپبارانی گونده‌كانی ته‌لڕه‌فعه‌ت ده‌كه‌ن.
له ئێستاشدا له ده‌وروبه‌ری نه‌بل و زه‌هرا، هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان.