ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن بڕیارنامەی 2254 جێبەجێ بکرێت
ئیدلیب – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بڕیارنامەی 2254 کە لە 18ی کانوونی دووەمی 2015 ەوە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە پەسەندکرابوو جێبەجێ بکات و جەختیان لەوە کردەوە کە دواکەوتنی جێبەجێکردنی کاریگەری نەرێنی لەسەر سوریا و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت .
سەرۆکی هاوپه یمانی سوریای ئۆپۆزسیۆن، سالم ئه لمەسلەت، له میانه ی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، داوای کرد که “هەوڵی زیاتر بۆ کاراکردنی پڕۆسەی سیاسی له سوریا و جێبەجێکردنی کرۆکی بڕیارەکه بدرێت، بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکارییەکی سیاسی گشتگیر له وڵاتەکەدا.”
ئەلمسلەت وتی: دوای حەوت ساڵ لە دەرکردنی بڕیارنامەی 2254ی نەتەوە یەکگرتووەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان چاوەڕێی چی دەکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی؟
ئاماژەی بەوەشکرد، “شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە جێبەجێکردنی بڕیارنامەکەدا لە دوای دەرچوونیەوە، قەیرانەکەی لەسەر ئاستی مرۆیی گەورەتر کردووە و گۆڕەپانی سیاسی ئاڵۆزتر کردووە”، وتیشی کە ئەمە “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەشێکی بەرپرسیار دەکات لەوەی لە سوریا ڕوویدا”.
ئەلمسلەت جەختی لەوە کردەوە کە هەر “دواکەوتنێک لە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 2254 کاریگەری نەرێنی دەبێت، نەک تەنها لەسەر سوریا، بەڵکو لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیش”.
وتیشی، “کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان هانی رژێمی دا بۆ بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی، گۆڕینی ناوچەکانی کۆنترۆڵکردن بۆ ناوەندێکی نێودەوڵەتی دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانی کپتاگۆن”.