كۆبانی.. یه‌كه‌م كاروانی هاوبه‌شی روسیا‌و توركیا له دوای هێرشه‌كانی ئه‌نقه‌ره له باكووری سوریا
كۆبانی- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، پۆلیسی سه‌ربازی روسیا كاروانێكی هاوبه‌شی له گه‌ڵ توركیادا جوڵاند، له ناوچه‌كانی گونده‌واری خۆرئاوای كۆبانی، ئه‌مه‌ش كاروانی هاوبه‌شی ژماره 120ی نێوان هه‌ردوو لایه له ناوچه‌كه‌دا، له‌و كاته‌وه‌ی روسیا‌و توركیا رێككه‌وتن سه‌رباره‌ت به ئاگربڕ له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریادا.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جوڵاندنی كاروانه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كان له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێ كاروان دێت، كه بڕیاربوو هه‌ردوولا ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌فته‌ی رابردووش روسیا سێ كاروانی به ته‌نها ئه‌نجامدا.
ژه‌نه‌ڕاڵی روسی به‌رپرس له كاروانه هاوبه‌شه‌كان وه‌ڵامی پرسیارێكی نۆرس پرێسی نه‌دایه‌وه سه‌باره‌ت به هۆكاری راگرتنیان له ماوه‌ی رابردوودا، به‌ڵام سه‌رچاوه تایبه‌تییه‌كان هۆكاره‌كه‌یان گه‌رانده‌وه بۆ هێرشه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
كاروانه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مرۆ پێكهاتبوو له هه‌شت ئۆتۆمبێڵی سه‌ربازی روسی و توركی، به یاوره‌ی دوو هه‌لیكۆپته‌ری روسیا، له گوندی ئه‌شمه به دووری 20 كیۆمه‌تر له خۆرئاوای كۆبانی ده‌ستیان به جوڵهكرد.
كاروانه‌كه به گونده‌كانی (چارقلی فه‌وقانی، قیران، دیكمداش، خورخوری، بۆبان، گول به‌گ) سوڕانه‌وه‌و تاوه‌كو گه‌یشتنه گوندی “ته‌ل شه‌عیر” له دووری 4 كیلۆمتر له خۆرئاوای شاری كۆبانی.
پاشانه گرانه‌وه‌و به گونده‌كانی (سۆسانو قولا، قهرهقۆی ته‌حتانی، بینده‌ر میشكۆ، جیبنه، چارقلی فه‌وقانی) سوڕانه‌وه تاوه‌كو گه‌یشتنه‌وه ناوه‌ندی ده‌رچوونیان له گوندی ئه‌شمه.
ئۆتۆمبێڵه سه‌ربازییه‌كانی توركیا چوونه ناو دره‌وازه‌ی نزیكی گوندی ئه‌شمه، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێڵه‌كانی روسیا گه‌رانه‌وه بۆ ناوه‌ندی خۆیان له نزیك شارۆچكه‌ی “صیرین”ی باشووری كۆبانی.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو پۆلیسی سه‌ربازی روسیا، كاروانێكی سه‌ربازی ئه‌نجامدا له گونده‌واری كۆبانی، به بێ به‌شداریكردنی توركیا، له كاتێكدا كه بڕیاربوو كاروانه‌كه هاوبه‌ش بێت.
هه‌روه‌ها له 21 و 28 تشرینی یه‌كه‌م و 5ی كانونی یه‌كه‌م، پۆلیسی سه‌ربازی روسیا 3 كاروانی هاوبه‌شی له گه‌ڵ توركیادا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه بڕیاربوو له گونده‌واری رۆژئاوای كۆبانی ئه‌نجامی بده‌ن.
له 14 تشرینی دووه‌می رابردوو، روسیا‌و توركیا كاروانی هاوبه‌شی ژماره‌ی 119 یان ئه‌نجامدا له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی.