كۆبانی- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌كشه‌ممه، ده‌سته‌ی ته‌ندروستی كۆبانی له رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردنی بونیاتنانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گشتی راگه‌یاند له باشووری شاره‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 20 هه‌زار مه‌تر، كه سه‌رجه‌م پسپۆرییه‌كان له خۆده‌گرێت، پاش وێرانكردنی نهخۆشخانهیهكك له‌لایه‌ن توركیا، كه ئاماده ده‌كرا بۆ كردنه‌وه.
بیستی تشرینی دووه‌می رابردوو، نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه ئاماده ده‌كرا بۆ كردنه‌وه‌و تایبه‌تبوو به منداڵان له كۆبانی، به هۆی هێرشی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به ته‌واوه‌تی وێرانكرا، له‌و كاته‌ی كه هێرشی فراونی توركیا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری سوریا ده‌ستی پێكرد.
ئه‌حمه‌د مه‌حمود هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی كۆبانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نه‌خۆشخانه‌كه له پێنج نهۆم و ژێر زه‌وییه‌ك پێكدێت، به رووبه‌ری 20 هه‌زار مه‌تر دووجا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نه‌خۆشخانه‌كه سه‌رجه‌م به‌شه ته‌ندروستییه‌كانی وه‌كو شوشتنه‌وه‌ی گورچیله‌و هه‌ناوی و نه‌شته‌گه‌ری گشتی و ده‌مار له خۆده‌گرێت.
له پاش بۆردوومانكردنی بینای نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان له كۆبانی، ده‌سته‌كه به‌شی منداڵانی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه زیادكردووه‌و، بڕی 3 ملیۆن دۆلار بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌كه ته‌رخان كراوه.
هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی كۆبانی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه‌مترین توانای نه‌خۆشخانه‌كه 180 قه‌روێڵه‌یه، له ئه‌وپه‌ری تواناشیدا 220 قه‌روێڵه ده‌گرێت.
هۆكاری دروستكردنی نه‌خۆشخانه ده‌گرێته‌وه بۆ پێداویستی زۆری ناوچه‌كه‌و، به پێی خه‌مڵاندنی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی، كاری بیناسازی و ئاماده‌كاری، كه‌متر له دوو ساڵ ده‌خایه‌نێت.