كۆبانی.. به‌خاك سپاردنی دوو كه‌س كه له‌هێرشی درۆنێكی توركیادا شه‌هید كرابوون
كۆبانی- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، دانیشتوانی شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان، ته‌رمی دوو كه‌سیان به خاك سپارد كه له هێرشێكی هه‌فته‌ی رابردووی فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا “درۆن” شه‌هید كرابوون، له گونده‌واری رۆژهه‌ڵات كۆبانی.
رۆژی 17 مانگی كانونی یه‌كه‌م، فرۆكه‌یه‌كی درۆنی توركیا، گوندی ره‌قاسی رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێی كرده ئامانج و چه‌ند شه‌هیدێكی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، درۆنێكی توركیا گوندی ره‌قاسی له گونده‌واری شاری كۆبانی كردۆته ئامانج، به‌و هۆیه‌وه 3 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون، كه یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵه به ناوی وه‌یسی محه‌مه‌د وه‌یسی.
سه‌دان كه‌س له دانیشتوانی كۆبانی به‌شدارییان له مه‌راسیمی به خاكسپاردنه‌كه كرد، له مه‌زاری “شه‌هید دیجله” له باشووری شاره‌كه.
له رۆژی 20 تشرینی دووه‌می رابردووه‌وه، توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان به‌رفراوان كردووه‌و ژێرخانی ئابووری و دامه‌زراوه گرتگه‌كانی كردۆته ئامانج‌و له ئێستاشدا بۆردوومانه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن به‌ڵام به رێژه‌یه‌كی كه‌متر.