هه‌سه‌ده به‌رپرسی شانه‌كانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستگیرده‌كات
نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیمه‌كرات به‌رپه‌رسی رێكخستن و كار‌ی شانه‌كانی داعشیان له گونده‌واری دێره‌زوور ده‌ستگیركرد.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له 16 كانونی یه‌كه‌م، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێزه‌كانیان ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی دژ به‌داعش ئه‌نجامدا له شارۆچكه‌ی كه‌سره‌ی گونده‌واری خۆرئاوای دێره‌زوور.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا میرێكی داعش ده‌ست به‌سه‌ركرا كه به‌رپرسی رێكخستن و كاره‌كانی ئه‌و رێكخراوه بوو، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ند یه‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك و ئامێری په‌ێوه‌ندی.
جێی ئاماژه‌یه، له هه‌فته‌ی رابردووه‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، سێ ئۆپه‌راسیۆنیان دژ به داعش ئه‌نجامداوه.