لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی بەنابەرانی سوریا زۆرترینن

دیمەشق – نۆرس پرێس

رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە دوێنێ یەکشەممە، لە 22مین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی کۆچبەراندا بڵاویکردەوە، رایگەیاند کە سوریا لە پلەی یەکەمدایە لە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە لە سەرانسەری جیهاندا دابەشکراون.

رێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، سوریا بە 6.8 ملیۆن پەنابەر لە پلەی یەکەمدایە، دواتر ڤەنزوێلا بە 5.6 ملیۆن پەنابەر، ئۆکرانیاش بە 5.4 ملیۆن پەنابەر لە پلەی سێیەمدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تا ساڵی 2020 نزیکەی 281 ملیۆن کۆچبەری نێودەوڵەتی لە جیهاندا هەن، کە یەکسانە بە 3.6%ی دانیشتوانی جیهان”.

لە کاتێکدا ژمارەی ئاوارە زۆرەملێکان لە سەرانسەری جیهان لە ناوەڕاستی ساڵی 2022دا 1.3 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکان 53 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، ئەمەش بەپێی ئامارەکانی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR).

لەو ژمارانەش تا ناوەڕاستی ساڵی 2022 32.5 ملیۆن پەنابەر و 4.9 ملیۆن پەنابەر و 5.3 ملیۆنیان پێویستیان بە پاراستنی نێودەوڵەتی هەیە و لە کۆتایی ساڵی 2021ش ژمارەی منداڵانی خوار تەمەنی 18 ساڵ بە 36.5 ملیۆن ( 41%).

هەروەها لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2021 ملیۆنێک و 500 هەزار منداڵ وەک پەنابەر لەدایک بوون و بە تێکڕا ساڵانە لە نێوان 350 بۆ 400 هەزار منداڵ لەدایک دەبن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: فنزە تەمۆ