میری قه‌ته‌ر بانگهێشتی نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له یاری كۆتایی موندیال
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
له‌سه‌ر بانگهێشتی فەرمیی شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى میری قەتەر نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ده‌وحه‌ی پایته‌خت بۆ ئه‌وه‌ی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان ئامادەی یاریی کۆتایی مۆندیال دەبێت له نێوان فه‌ره‌نساو ئه‌رجه‌نتین.
سه‌رۆكایه‌تی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەبارەی هۆکاری سەردانەکەش سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “له‌م سه‌ردانه‌يدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ته‌ك ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌ى وڵاتانى جيهان، ئاماده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ياريى كۆتاييى جامى جيهانی تۆپى پێ ده‌بێت”.
سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یاری كۆتایی مۆندیالی قه‌ته‌ر له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و فه‌ره‌نسا له یاریگای لۆسیل به‌رێوه‌ده‌چێت و شێخ تەمیم میری قەتەر کۆمەڵێک میوانی تایبەتی لە سەرۆکی وڵاتان بانگهێشتی یاریی کۆتایی مۆندیال کردووەو یەکێکیان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و ئەمڕۆ لە قەتەر ئامادەی یاریی کۆتایی ئەرجەنتین و فەرەنسا دەبێت.