بەهۆی ناکۆکی لەسەر ماددەی هۆشبەر لە نێو گروپێکی سەر بە تورکیادا 6 کەس کوژران

گوندەواری حەڵەب – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، بەرپرسێکی ئەمنی گروپێکی لایەنگری تورکیا و شەش ئەندامی بنەماڵەکەی، لەلایەن براکەیەوە، لە گوندێکی گوندەواری رۆژئاوای شاری حەلەب، بەهۆی ناکۆکی لەسەر پارەی مادەی هۆشبەرەوە کوژران.

سەرچاوەیەکی خۆجێی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “سەعد رەمەدان ئەلخەڵەف” کە ئاوارەی شاری دێرەزوورەوە ، بەهۆی ناکۆکییەکەوە لەسەرپارەی بە فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە، براکەی “حەمزە رەمەدان ئەلخەڵەف” و هاوسەری براکەی و پێنج ئەندامی خێزانەکەی کوشتووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، کوژراوەکە “حەمزە” کە بەرپرسی هێزە ئەمنییەکانی فیرقەی بیستەمی بووە کە تورکیا پاڵپشتی دەکات، رەتیکردووەتەوە پشکی خۆی لە کارێکی پێشووی فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکاندا بدات بە براکەی، ئەمەش وایکردووە ئەوەی دووەمیان هێرش بکاتە سەر ماڵی حەمزە لە گوندی “وەقف”، لە باشووری شارۆچکەی ئەلرەعی، بە نارنجۆکی دەستی و دۆشکە.

راستەوخۆ دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی، بکوژەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە، هاوکات لایەنە ئەمنییەکان بەردەوامن لە گەڕان بەدوایدا و پێدەچێت لە رڕێگەی عەفرینەوە چووبێتە ناوچەکانی سەر بە دەستەی تەحریر شام، بەپێی هەمان سەرچاوە.

ئەو بەرپرسە ئەمنییە ناوی حەمزە و هاوسەرەکەی و پێنج کچەکەی کە هەموویان تەمەنیان لە خوار 12 ساڵەوەیە، لە هێرشەکەدا کوژراون و سێ کەسی دیکە لە خێزانەکە برینداربوون کە منداڵێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە، بە وتەی سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی ئەلڕای بۆ نۆرس پرێس.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ