چەند تەقینەوەیەک لە نزیک بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گوندەواری دێرەزوور روویدا

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئێوارەی شەممە، چەند تەقینەوەیەک لە دەوروبەری بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کێڵگەی عومەر، بیسترا، لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە باکوری سوریا، لە کاتێکدا دەنگۆی تۆپباران لە دەوروبەری ناوچەکانی نیشتەجێبوونی نزیک بە کێڵگە نەوتیەکە هەبوو.

سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، چەند تەقینەوەیەک لە دەوروبەری کێڵگەی  نەوتی عومەر بیستراوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەنگی تەقینەوەکان بەهۆی مەشقی سەربازییەوە بووە، کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدەدرێت.

ئێوارەی دوێنی، سەرچاوە میدیاییەکان بڵاویانکردەوە، ناوچەکانی نیشتەجێبوونی کێڵگەی عومەر کراونەتە ئامانج.

نۆرس پرێس تا ئەو ساتەی کە هەواڵەکە ئامادەکرا، نەیتوانی راست و دروستی زانیارییەکان پشتڕاست بکاتەوە.

کێڵگەی نەوتی عومەر کە نزیکەی 10 کم لە رۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە دوورە، گەورەترین و گرنگترین بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە لە وڵاتەکە لە ساڵی 2017ەوە بنیادنراوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : عەدنان حەمۆ