کوژرانی هەشت پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق لە بۆسەیەکی داعشدا لە باشووری کەرکوک

کەرکوک – نۆرس پرێس

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەتەقینەوەیەکدا لە ناحیەی ریازی باشوری کەرکوک هەشت کارمەندی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق گیانیان لەدەستدا و دوو کارمەندى دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی سەفرەی سنورى ناحیەی ریاز لە پارێزگاى کەرکوک بۆمبێکی چێندراوی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی لیوای دووی پۆلیسی فیدڕاڵیدا تەقیوەتەوە .

ئەو سەرچاوەیە باسیلەوەشکرد، لە ئەنجامى تەقینەوەى ئەو بۆمبە چێنراوەدا هەشت کارمەندی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق گیانیان لەدەستدا و دوو کارمەندى دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی خۆجێی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لەپاش تەقینەوەکە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەندامانی داعش روویداوە و لە ئەنجامدا ئەندامێکی داعش کوژراوە  و لە ئێستاشدا هێزەکانى پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە .