داڕمانێکی دیکەی لیرەی سوری بەرامبەر بە دراوە بێگانەکان
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، نرخی لیرەی سوری بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان نزمترین ئاستی نوێی تۆمارکرد، بەپێی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە بازاڕی رەشدا، 6300 لیرە بەرامبەر بوو بە یەک دۆلار.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری قامیشلۆی نرخی یەک دۆلار گەیشتووەتە 6320 لیرە و کڕینی دۆلاریش 6280 لیرە بووە.
پێنجشەممەی ڕابردوو، نرخی لیرە جێگیر بوو لەگەڵ داخستنی بازاڕدا، 6290 لیرە بۆ فرۆشتن بەرامبەر بە دۆلار، کڕینیش بە 6220 لیرە بووە.
چاودێران پێشبینی دەکەن نرخی لیرە بەردەوام بێت لە دابەزینەکەی، ئەویش بەهۆی بێتوانایی بانکی ناوەندی لە خستنەبازاڕی دراوەکانن.