“ئه‌نه‌كه‌سه” گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كاریگه‌ری ده‌ست درێژییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی له سوریادا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی سوریا دیموكرات “ئه‌نه‌كه‌سه”و نوێنه‌رانی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاو پارته سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تییه بێ لایه‌نه‌كان گفتوگۆیانكرد سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ده‌ست درێژییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی له سوریادا.
له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه له شاری قامیشلۆ، دكتۆر حوسین عه‌زام هاوسه‌رۆكی نوسینگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند، ئه‌م كۆنفرانسه به‌رده‌وامی دانه به زنجیره كۆنفرانسه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان باوه‌ری ته‌واویان هه‌یه كه ده‌ست درێژییه‌كانی توركیا كاریگه‌ری نه‌رێنی وێرانكه‌ری هه‌یه‌و ده‌بێته هۆی درێژه‌دان به قه‌یرانی سوریا‌و گرفت دروست ده‌كات بۆ گه‌یشتن به چاره‌ی سیاسی له سوریادا.
سیاسه‌ت مه‌داره‌كه‌ی سوریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاره‌كانی ئه‌م جۆره كۆنفرانسانه پوختده‌كرێن و ده‌خرێنه به‌رده‌م رای جیهانی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی ناوخۆی سوریا.
هاوكات عه‌بدولوه‌هاب خه‌لیل، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیاو ماقوڵان و سه‌ربه‌خۆكانی كورد له سوریا ئاماژه‌ی كرد به گرنگی ئه‌م جۆره كۆنفرانسانه له كاتێكدا كه ناوچه‌كه به دۆخێكی نائاسیی تێپه‌رده‌بێت.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، لای هه‌مووان ئاشكرایه كه ماوه‌ی 10 ساڵه چاره‌سه‌ری سه‌ربازی شكستی هێناوه.
هه‌روه‌ها به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، چاره‌سه‌ری سیاسی و دانوستانی نیشتیمانی سوری، باشترین چاره‌سه‌ره و ئه‌نه‌كه‌سه كار ده‌كات له‌سه‌ر سازدانی ئه‌م جۆر كونفرانسانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی باشی لێ بكه‌وێته‌وه.
خه‌لیل له‌و باوه‌ره‌دایه كه ده‌بێت كراوه‌بن به‌رامبه‌ر به سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆن كه باوه‌ڕییان به سوریایه‌كی نوێ هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م سورییه‌كان.
سازدانی ئه‌م كۆنفرانسه به‌شێكه له زنجیره‌یه‌ك كۆنفرانس كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سوریا دیموكراته‌وه، له‌شاره‌كانی ره‌ققه‌و مه‌نبیج و كۆبانی سازكرابوو