داواكاری بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له ئیدلیب و حه‌له‌ب دژ به نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا‌و سوریا
ئیدلیب- نۆرس پرێس
چالاكوانانی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆن له باكووری رۆژئاوای سوریا‌و باكووری حه‌له‌ب، داوایانكرد خۆپیشاندانێك ساز بكرێت بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا‌و سوریا‌و، داوای سزادانی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریایان كرد.
ئه‌م داواكارییه له لایه‌ن چالاكوانانی هه‌ردوو شاری ئیدلب و ئه‌عزاز راگه‌یه‌ندرا بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له ناوه‌ڕاستی شاری ئیعزاز له كاتێكدا كه لێدوانه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به نزیكبوونه‌وه له سوریا له زیادبوونهدایه.
دۆینی هه‌ینی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سهریك توركیا له دوایین لێدوانێدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له گه‌ڵ “ڤلادیمیر پوتن”ی سه‌رۆكی روسیا‌و به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا سازبكات.
ئه‌ردۆغان له كاتی گه‌رانه‌وه‌یدا له توركمانستان له ناو فرۆكه به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، پێشنیاری بۆ ڤلادیمیر پوتنی سه‌رۆكی روسیا كردووه، كۆبونه‌وه‌ی سێ قولی به ئاماده‌بوونی به‌شاری ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی روسیا سازبكه‌ن.
سیازده ئه‌م مانگه‌ش، مه‌ولود جاووش ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو، ماوه‌یه‌ك له رێگای ده‌زگاكانی هه‌واڵگری، گفتوگۆیان له گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا كردووه‌و، وڵاته‌كه‌شی ئاماده‌یه بۆ دانوستان له گه‌ڵ دیمه‌شق.
جاویش ئۆغلۆ له وتارێكدا له په‌رله‌مانی توركیا وتی: ئه‌گه‌ر دیمه‌شق واقیعیانه هه‌نگاو بنێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌وا توركیا ئاماده‌یه كاری له گه‌ڵدا بكات له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره سورییه‌كان.