ڕووسیا پلانی تورکیا بۆ ئۆبهڕاسیۆنی سهربازی له ڕۆژئاوای كوردستان بە هەنگاوێکی “پێشوەختە” دەزانێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ڕۆژی شەممە، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەو ئۆپەراسیۆنە زەمینییەی کە تورکیا پلانی بۆ داناوە لە سوریا بە “هەنگاوێکی پێشوەختە” زانی و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتر.
ئەم هەڵوێستەی ڕووسیا لەلایەن بەڕێوەبەری دهزگای بەشی چوارەمی ئەوروپا لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، یۆری پلیبسۆن، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای “تاس”ی ڕووسیدا هاتووە.
پلێبیسۆن ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە پرسی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەی کە تورکیا پلانی بۆ داناوە لە سوریا، “ستافی گشتی و دەزگا هەواڵگرییەکانی هەردوو وڵات لە پەیوەندییەکی نزیکدادان. و بە تێگەیشتن مامەڵەیان لەگەڵ ئهم بابەتە هەستیارە دەکرێت”.
پلیسۆن جەختی لەسەر پێویستی “پابەندبوون بە بنەماکانی یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی و سەروەری دەوڵەتی سوریا” کردەوە.
ئەو دیپلۆماتکارە ڕوسییە ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیە (ئۆپەراسیۆنی پلان بۆ داڕێژراوی تورکیا) ” پلانی پێشوەختەیه، و دەکرێت ببێتە هۆی زیاتر پەرەسەندنی دۆخەکە و وروژاندنی هەستی جوداخوازی و توندکردنەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری”.
ئهو بهڕپرسهی وهزارهتی دهڕهوه ئاماژهی بهوشه داوه که وه زارهته پهیوهندیدارهکان له ڕووسیا و تورکیا له “پهیوهندی نزیک”دان و له پهیوهندی بهردهوامدان سهبارهت بهپرسی سووریا.
ڕاشیگهیاند کە “وەک دەزانرێت، تاکە ڕێگەی کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریا، ڕێكهوتنی ئاستانە لە نێوان ڕووسیا و تورکیا و ئێرانە”.
دوێنێ هەینی، سێرگی ڤێرشینین، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، دۆخی سنووری نێوان تورکیا و سوریا هێشتا سەختە، بەڵام دەتوانرێت چارەسەر بکرێت ئەگەر نیگەرانییەکانی هەردوولا لەبەرچاو بگیرێت.
هاوکات مۆسکۆ پێشوازی لە پێشنیارێکهی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ڕووسیا و سوریا و تورکیا دهكات.