به دڵێكی ته‌نگ.. ئێزیدییه‌كانی شارۆچكه‌ی تربه‌سپی ئاهەنگی جەژنی رۆژوو “ئێزی” دەگێڕن
تربه‌سپی- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، به هۆی هه‌ڕشه‌كانی توركیا، ئێزیدییه‌كانی شارۆچكه‌ی تربه‌سپی له باكووری رۆژهه‌ڵای سوریا، به دڵێكی ته‌نگ” ئاهەنگی جەژنی رۆژوو “ئێزی”یان گێرا.
هه‌دییه شه‌مۆ، رێكخه‌ری ماڵی ژنانی ئێزیدی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، چه‌ژنی “ئێزی” گرنگرتین و پێرۆزترین چه‌ژنی ئێزیدییه‌كانه‌وه، دوای رۆژو گرتنی سێ رۆژی هه‌فته، “سێ شه‌ممه و چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه” به گوێره‌ی رۆژژمێری رۆژهه‌ڵات، رۆژی هه‌ینی ده‌بێته یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به هۆی باری ئاسایشی ناوچه‌كه‌و هێرشه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی توركیا، جه‌ژنی ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو خۆشی له‌گه‌ڵ خوێدا نه‌هێنا.
شه‌رمین شاخۆ كارگێری له ماڵی ئێزیدی له جه‌زیره رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانمان، به‌ڵام ژیانمان به‌رده‌وامه‌و ئاهه‌نگ ده‌گێرین و یادی جه‌ژنه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام به دڵێكی ته‌نه‌كه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “خۆشی ئه‌م چه‌ژنه وه‌كو چه‌ژنه‌كانی پێشوو نه‌بوو، به هیواین جه‌ژنه‌كانی داهاتوو خۆشتربن و ئاشتی بێت بۆ سه‌رجه‌م ئێزدیدییه‌كان.