قامیشڵو – نۆرس پرێس
لەژێر دروشمی پێویستی لێکنزیکبوونەوە و یەکگرتوویی کورد بۆ روبەڕوبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر باشوور و رۆژئاوای کوردستان، داوای لێکنزیکبوونەوە لە لایەنە کوردییەکان دەکرێت.
ناوەندی رۆژاڤا بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کۆڕبەندێکی دیالۆگی سازکرد، کە تیایدا سەرجەم نوێنەری حزبە کوردییەکان و کەسایەتییە سەربەخۆکانی لەخۆگرتبوو، هەروەها بە بەشداری چالاکوانان و چالاکانی مافی مرۆڤ لە دەرەوەی رۆژئاوای کوردستانیش لە رێگەی بەرنامەی زوومەوە.
یەکێک لە بەشداران “تەڤگەری خۆییبوون” بوو، کە خۆی وەک بزووتنەوەیەکی سیاسیی فیکری پێناسە دەکات و ئامانجی بەدەستهێنانی سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی کوردە لە کوردستانی سوریا و پێکهێنانی ئیرادەیەکی ئازادی گشتگیر لەڕێگەی دیالۆگەوە، رێکخراوەکە کەمتر لە ساڵێکە دامەزراوە و هەڵگری هەمان ناوی کۆنی “کۆمەڵەی خۆییبوون”ە کە رۆژی 05-10- 1927 بەسەرکردایەتی ئیحسان نووری پاشا لە وڵاتی لوبنان لە دامەزرا، رێکخراوێکی ناسیۆنالیزمی کوردی بوو کە پاڵپشتییان لە سەرهەڵدانی ئارارات لە باکووری کوردستان دەکرد.

ئامانجی دەرکەوتنی ئەم تەڤگەرە لەم ماوەیەدا لە ناوچەکانی رۆژئاڤای کوردستان، بە گوتەی سەرکردایەتی بزووتنەوەکە، “لە ئەنجامی ئەو ئاستەنگانەوەیە کە لە شەقامی کوردیدا بە هۆی ململانێی نێوان پارتەکانی یەکێتی نەتەوەیی (پەیەنەکە) و ئەنجومەنی نیشتمانی کورد (ENKS) دەرکەوتووە و بۆشایییەکی بەرفراوان کەوتوەتە نێوانیانەوە”.
بەرپرسی تەڤگەرەکە، عەبدولباقی یوسف، نەبوونی هیچ جۆرە دژایەتییەک لە نێوان ئەوان و هەریەکە لەو لایەنانەی کە ئاماژەیان پێکرا، دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە کارەکانیان بۆ پشتیوانیکردنە لە دیالۆگی “کوردی-کوردی” کە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر لەژێر چاودێری ئەمریکا دەستیپێکرد، بۆ گواستنەوەی ئازارەکانی خەڵکی کوردستانی سوریا و کۆمەڵگای ناوچەکە بۆ دەرەوە، بەجۆرێک کە گۆڕینی بەڕێوبەری خۆسەر بۆ دەسەڵاتێکی باڵاتر، بەڵکو بۆ دەسەڵاتێک کە خەمی کاروبار و بژێوی هاووڵاتی و سەرچاوەی ژیانیاندا بێت و خزمەتگوزارییە پێویستەکان دابین بکات بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی شایستە.