هێزه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی باكووری مونبیج بۆردوومان ده‌كات
مونبیج- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گورپهكانی سه‌ر به ئه‌و، گوندی “تۆخار كه‌بیر”ی به بۆمبی هاوه‌ن بۆردوومانكرد له باكووری مونبیج و زیانی ماددی لێكهوتهوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا له گوندی شێخ ناسره‌وه به بۆمبی هاوه‌ن گوندی تۆخار كه‌بیر”ی بۆردوومانكرد له باكووری گونده‌واری مونبیج.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆردوومانه‌كه زیانی ماددی گه‌یانده كولوپهلی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌و بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ترس و دڵه‌راوكێ.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له به‌شی باكووری گونده‌كه ناوه‌ندێكی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا هه‌یه.
پێشتر رۆژی 10 مانگی كانونی یه‌كه‌م هێزه‌كانی توركیا له بنكه‌ی گوندی شێخ ناسره‌وه گوندی سه‌یاده‌یان به بۆمبی هاوه‌ن بۆردوومانكردو زیانی ماددی لێكهوتهوه.