سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی نۆ ساڵ به‌سه‌ر رفاندنی… هێشتا بێ هیوا نیین
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ نۆ ساڵ تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر رفاندنی رۆژنامه‌نووسی كورد فه‌رهاد حه‌مو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه.
حه‌مۆ په‌یامنێری تۆری میدیایی رووداو بوو، به یاوه‌ری رۆژنامه‌نووس مه‌سعود عه‌قیل له كاتی چوونیان بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێك رفێندرابوون، عه‌قیل پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كرابوو، به‌ڵام چاره‌نووسی فه‌رهاد هێشتا یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئاراس حه‌مۆی برای فه‌رهاد به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌مرۆ نۆ ساڵ به‌سه‌ر رفاندنی براكه‌م تێده‌په‌رێت، هێچ هاوكارییه‌ك یان هه‌وڵدانێكی خۆجیی یان نێوده‌وڵه‌تی نه‌بووه بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی براكه‌م و كه‌سانی هاوشێوه‌ی.
حه‌مۆ جارێكی دیكه داوای له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد، چاره‌نووسی براكه‌ی ئاشكرا بكه‌ن، چونكه ئه‌وان په‌ێوه‌ستن به دۆسییه‌ی داعش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان داوای ئه‌وه ناكه‌ن پشكنین بۆ ته‌رمه‌كانی ناو بیابان بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌توانن لێكوڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌میرانه‌ی داعش بكه‌ن كه له‌و كاته‌دا به‌رپرسی ناوچه‌كه بوون و ئێستا له زینداندان.

ئاراسی برای فه‌رهاد حه‌مۆی رۆژنامه‌نووس جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌وان دانیشتووی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن وپێوسته له به‌رپرسان هاوكارییان بكه‌ن بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی براكه‌ی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زانیاری به خێزانه‌كه‌یان گه‌یشتووه كه سه‌ره‌تا فه‌رهاد بۆ شه‌دادی گواستراوه‌ته‌وه‌و پاشان بۆ ره‌ققه‌و ته‌به‌قه، له پاش تێكشكانی داعش له ره‌ققه له ساڵی 2017، پێیان راگه‌یاندراوه كه فه‌رهاد هێشتا زیندووه، پاشا ئه‌وه‌ش هیچ جۆره زانیارییه‌كییان پێی نه‌گه‌یشتووه.
به گوێره‌ی خێزانه‌كه‌ی، فه‌رهاد حه‌مۆ له 15 كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2014 به یاوه‌ری مه‌سعود له سه‌ر رێگای ته‌ل كوچه‌ر له چوارریانی خه‌زنه له گوندی حه‌سۆ ره‌تله رفێندرابوو.