کۆبانی – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرپرسێکی دەسەڵاتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆبانی هۆشداریدا لە خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لەگەڵ بەردەوامبوونی بۆردومانەکانی تورکیا، لە گەڵ هاتنی زستان و داڕمانی بەهای لیرەی سوری، کە بارگرانی هاوڵاتیان زیاتر دەکات.
بۆردومانەکەی تورکیا کە لە بیستی مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە دەستیپێکرد، بەهۆی پەرەسەندنی بۆردومانەکان و بەئامانجگرتنی گوندەکانی چڕی دانیشتووان، شەپۆلی ئاوارەبوونی لێکەوتەوە.
بۆردومانەکانی تورکیا نەخۆشخانەیەکی کردە ئامانج کە بۆ منداڵان لە دامێنی گردی مشتە نوور لە کۆبانی ئامادە کرابوو، هەروەها قوتابخانە و تاوەرەکانی پەیوەندی لە گوندەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای شارەکە کراون بە ئامانج.
مۆرۆ حسێن، جێگری هاوسەرۆکی دەستەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆبانی رایگەیاند، “نزیکەی 85 هەزار خێزان (450 هەزار کەس) رووبەڕووی کارەساتی مرۆیی دەبنەوە، ئەگەر بۆردومانەکەی تورکیا بەردەوام بێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە شەپۆلێکی ئاوارەبوونی دانیشتوانی گوندە سنوورییەکان بەرەو ناوچەکانی ناوەڕاست لێکەوتوەتەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ نۆرس پرێس، ئەو بەرپرسە ناوخۆییە ئاماژەی بەوەدا کە دۆخی ئەو کەسانە ناسەقامگیرە “لەبەر نەبوونی رێکخراوەکان و بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشیەکان و تێکچوونی رەوشی ئابووری لەگەڵ داڕمانی بەهای لیرەی سوری.”
لەماوەی رابردوودا بەهای لیرەی سوری بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر داڕما، بەو پێیەی بەربەستی 6 هەزار لیرەی سوری بۆ هەر دۆلارێک تێپەڕاند، ئەمەش دوابەدوای دزەپێکردنی هەواڵی مایەپووچبوونی بانکی ناوەندی سوریا هات.
بەگوتەی هاوسەرۆکایەتیی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەگەر تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێبکات، بارگرانییەکانی دانیشتووان زۆر زیاتر دەبن ، کە چەندین جار تورکیا هەڕەشەی کردوە و ئەمەش دەبێتە هۆی زیانێکی گەورەی گیانی و شەپۆلی ئاوارەبوونی مرۆیی،