توركیا خوزایاره روسیا هاوكاری بكات له باكووری سوریا
قامیشلو- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، داوایه‌كی ئاراسته‌ی ڤلادیمیر پۆتنی هاوتا روسییه‌كه‌ی كردووه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌نگاوی هاوبه‌ش له باكووری سوریا.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه توركیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه گلوپی سه‌وز له لایه‌نه كاریگه‌ره‌كانی سوریا وه‌ربگرێت (روسیا‌و ئه‌مریكا) بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی زه‌مینی له باكووری سوریا.
بیستی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو، فرۆكه‌ی جه‌نگی و درۆنه‌كانی توركیا هێرشی ئاسمانی چڕیان كرده سه‌ر ده‌یان ئامانج له ناوچه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا و به درێژایی سنووری هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسان له ئه‌نقه‌ره راگه‌یاندبوو، داوای پشتیوانیمان له ڤلادیمیر پوتنی سه‌رۆكی روسیا كرد بۆ گه‌یشتن به بڕیاری هاوبه‌ش، یان كاركردن به یه‌كه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌نگاوێكی پێكه‌وه‌یی له باكووری سوریا، به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی روێـترز.
ئاماژه به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی داوای ره‌زامه‌ندی پێشوه‌خت له كه‌س ناكات.
رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو كه داوای له روسیا كردووه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی سوتچی ساڵی 2019.
پێشتر ئه‌ردۆغان ئه‌وه راگه‌یاندبوو كه داوای له روسیا كردووه هاوكاری وڵاته‌كه‌ی بكات دژ به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی دژ به داعش پشتیوانی ده‌كرێت، به بیانووی پاراستنی سنووره‌كانی توركیا.