ههولێر- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شهممه، حكومهتی عێراق بڕیاریدا به ناردنی 400 ملیار دینار بۆ ههرێمی كوردستان بنێرێت، بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی 2022.
نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان بنێرێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 200 ملیارەكە بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی 2022 دەنێرێت و بەوەش كۆی ئەو پارەیەی بڕیارە رەوانەی هەرێم بكرێت دهكاته 400 ملیار دیناره.
وتیشی: “تاوەکو بودجەی ساڵی داهاتوو پەسند دەکرێ، مانگانە 200 ملیارەکە لە بەغداوە دەنێردرێت و بودجەش پەسندکرا، کار بەو رێککەوتنە دەکرێت کە پێشوەخت لایەنە کوردستانییەکان لەگەڵ بەغدا کردویانە لەسەر زۆر پرسی گرنگ کە یەکێکیان بودجەیە”.
هاوكات حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاشكرایكرد، “لە ئەنجامی دانوستانی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا پشکی هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ بنێرێت، کە دەکاتە 400 ملیار دینار.