هه‌سه‌ده‌: كوژران و برینداربوونی 24 چه‌كداری گروپه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا له‌ گونده‌واری حه‌سه‌كه‌

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده‌” كوژرانی 18 چه‌كدارو بریندادركردنی 6 دیكه‌ی له‌ گروپه‌كانی سه‌ر به‌ توركیای راگه‌یاند، له‌ كاتی هه‌وڵدان بۆ دزه‌كردن بۆ گونده‌كانی باكووری گونده‌واری حه‌سه‌كه‌ و به‌رنگاربوونه‌وه‌یان له‌ لایه‌ن هه‌سه‌ده‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی “هه‌سه‌ده‌” له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌و كاته‌وه‌ی توركیا ده‌ستیكردووه‌ به‌ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی له‌ 19 مانگی تشرینی دووه‌می رابرددودا، گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره‌ هه‌وڵیان داوه‌ دزه‌بكه‌ن بۆ گونده‌كانی باكووری گونده‌واری حه‌سه‌كه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ هێزه‌كانی توركیاو گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌و، به‌ شێوه‌یه‌كی نیمچه‌ رۆژانه،‌ گونده‌كانی هه‌ردوو شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مرو زه‌رگان بۆردوومان ده‌كه‌ن و له‌ ئه‌نجامدا زیانی گیانی و ماددی گه‌یشتۆته‌‌ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی دانیشتووی ناوچه‌كه‌.

ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی: عه‌دنان حه‌مۆ