ته‌ندروستی جیهان: زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان به كۆلێرا له سێ مانگی رابردوودا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی كۆلێرا هاتوون له سوریا له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووه.
رێكخراوه‌كه له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، له ماوه‌ی نێوان 25 ئاب تاوه‌كو 3 كانونی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ، 56879 حاڵه‌تی گومان لێكراو به كۆلێرا تۆماركراوه‌و له گه‌ڵ 98 حاڵه‌تی مردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 4579 حاڵه‌تی گومان‌لێكراو به كۆلێراو 6 حاڵه‌تی مردن، له ئۆردوگای ئاواره‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵات و باكووری رۆژئاوای سوریا تۆمار كراون.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان، زۆرترین ئه‌و پارێزگایانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه بریتین له: دێره زوور، 19430 حاڵه‌ت، ئیدلیب 12113 حاڵه‌ت، ره‌ققه 11998 حاڵه‌ت، حه‌له‌ب 10501 حاڵه‌ت.
بۆ یه‌كه‌م جار له 10ی مانگی ئه‌یلولی رابردوودا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی سوریا هه‌واڵی تۆماركردنی 15 تووشبوونی به نه‌خۆشی كۆلێرا له پارێزگای حه‌له‌ب راگه‌یاند،
هه‌روه‌ها له هه‌مان بهراوردا ده‌سته‌ی ته‌ندروستی خۆسه‌ری تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی كۆلێرای له دێره‌زوور ره‌ققه راگه‌یاند.