مەسەدە: دەستێوەردانی تورکیا قەیرانی سوریا درێژتر دەکاتەوە
مەنبیج – نۆرس پرێس
ئەمڕؤ سێ شەممه، بەرپرسێکی ئه نجومه نی سوریای دیموکرات، رایگه یاند، دەستێوەردان و هەڕەشەکانی تورکیا قەیرانی سوریا درێژتر دەکاتەوە، هەروەها کاردەکەن بۆ پێکهێنانی دەستەیەک بۆ سەرکردایەتی چارەسەری سیاسی له و وڵاته.
لە هەشتەمی تشرینی دووەمی رابردوودا، “مەسەدە” خوازیاری چالاککردنی دیالۆگی (سوری – سوری) بوو، ئەمەش لەبە هۆی ناڕوونی دۆسیەی سوریا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا.
عەلی رەحمون، ئەندامی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند، هەرەشەکانی تورکیا قەیرانی سوریا درێژدەکاتەوە و رێگر دەبێت لە گەیشتن بە چارەسەری سیاسی، بەتایبەتی ئەگەر تورکیا هەرەشەکانی بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری سوریا بکات بەراستی، “ئەمە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکە و قەیرانەکە دەگەرێنێتەوە بۆ خاڵی سفر”.
لە بیستی تشرینی دووەمی رابردوودا، تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی باکووری سوریای پەرەپێدا و بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانە، هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە ناوچەکەدا کرد.
لە لێدوانەکەیدا بۆ نۆرس پرێس، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەردۆغان سوودی لە بۆردومانی “تیرۆریستی” ئیستەنبوڵ وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە باکوری سوریا، و “هەناردەکردنی قەیرانە کۆمەڵایەتی و ئابوورییە ناوخۆییەکان”.
رەحمۆن ئاماژەی بەوەدا کە چارەسەری سەربازی لە سوریا “بەتەواوەتی وەلاوەنراوە” و هیچ رێگەیەک نییە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سوریا جگە لەرێگەی چارەسەری سیاسی و بەگوێرەی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان کە ئەمەش “هەسەدە” کاری لەسەر دەکات.
جەختیشی کردەوە کە بەدوای ئەوەن “لیژنەیەکی یاسی پێکبهێنن کە سەرکردایەتیی چارەسەری سیاسی بکات، لەڕێگەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی چالاکەوە بیسەپێنن بەسەر حکومەتی دیمەشق و ئەو وڵاتە هەرێمیانەی کە دەستیان لە کاروباری سوریادا هەیە”.