هەسەدە سەرکردەیەکی داعش دەسگیردەکات

حەسەکە – نۆرس پرێس

لە یەکەم ئۆپەراسیۆنیاندا دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا کە بووە هۆی وەستانی سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، ئەمڕۆ سێشەممە، “هەسەدە” دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی “داعش” و دوو ئەندامانی ی لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستان، راگەیاند.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە بەوان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سێ ئۆپەراسیۆنیان لە دژی شانەکانی رێکخراوەکە لە دێرەزوور و هۆل و تەل حمیس ئەنجامداوە.

ئەم ئۆپەراسیۆنانە بوونە هۆی دەستگیرکردنی سەرکردەیەک، لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی رڕێکخراوەکە، کە بەرپرسیار بوون لە دەستەبەرکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ “شانە تیرۆریستییەکان” کە هەوڵیان دەدا کامپی هۆل و زیندانەکان بکەنە ئامانج، بەپێی بەیاننامەکە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “هەسەدە” دەستیان بەسەر بڕێک چەکدا گرتووە، کە بریتین لە تفەنگ، دەمانچە، کەرەستەی تەقەمەنی و مۆبایلی زیرەک.

ئامادەکردنی: دڵسۆز یوسف – داڕشتنەوەی” عەگید مشمش