چاوشئۆغڵو باس لە گفتوگۆی هەواڵگیری نێوان سوریا و تورکیادا دەکات

دیمەشق- نۆرس پرێس

ئێوارەی دووشەممە، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند، ماوەیەکە لەگەڵ حکومەتی سوریا، لە رێگەی دەزگای هەواڵگرییەوە گفتوگۆیان کردووە و وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق.

دوێنێ چاوشئۆغڵو لە وتارێکیدا بۆ پەرلەمانی تورکیا رڕایگەیاند، ئەگەر دیمەشق لە شەڕی دژ بە تیرۆردا بە شێوەیەکی واقیعی مامەڵە بکات، ئەوا وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵیدا کار لەسەر پرۆسەی سیاسی و گەڕانەوەی سوریاییەکان بکات.

وتارەکەی چاوشئۆغڵو گۆرانکارییەکی گەورەیە لە هەڵوێستی توندڕەوی تورکیا بەرامبەر بە حکومەتی سوریا، بە پێچەوانەی ئەوەی کە لە دە ساڵی یەکەمی قەیرانەکەدا گرتبوویە بەر، کاتێک بە توندی “مانەوەی رژێمی سوریا”ی رڕەتکردەوە و پشتیوانی لە گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن کرد بۆ هەڵدان بۆ روخاندنی ئەو رژێمە.

وەزیری تورکیا لە بانگەوازەکانیدا بۆ دیالۆگ باسی هیچ مەرجێکی پەیوەست بە چارەنووسی ئۆپۆزسیۆنی نەکرد، پێدەچێت داواکاری تورکیا لە دیمەشق تەنها پەیوەندی بە چارەنووسی ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەریەوە هەبێت لەرۆژئاوای کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا هەمان سیاسەت لەگەڵ عێراق پەیڕەو دەکات، ئەنقەرەش هەمان پەیام بۆ بەغدا و هەولێر دەگوازێتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر