رزگاربوونی سەرکردەیەکی هەسەدە لە هەوڵێکی تیرۆرکردن لە باکووری دێرەزوور

دێرەزوور- نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، سەرکردەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئەنجامدرا، لە شارۆچکەیەکی باکووری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا. دواتر لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ەوە لەئەستۆگیرا.

سەرچاوەیەکی ئاسایش لە شارۆچکەی بەسیرە، 35 کم رۆژهەڵاتی دێرەزوور رایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیلێکەوە، بە چەکی ئۆتۆماتیکی ئۆتۆمبێلی “فواز ئەلتورەیخیم”یان کردوەتەئامانج کە یەکێکە لە سەرکردەکان ئاسایش، لە نزیک گوندی تەیب ئەلفال، باکووری دێرەزوور.

ئەو سەرچاوەیە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەلتورەیخیم بە گولە بریندار بووە و بەمەبەستی چارەسەرکردن گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی حەسەکە، لەکاتێکدا باری تەندروستی جێگیرە، بەگوتەی پزیشکێکی نەخۆشخانەکە.

کەمتر لە دوو کاتژمێر دوای ئەو کردەوەیە، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند و ئاژانسی ئەلیکترۆنی ئەعماق کە نزیکە لەو رێکخراوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی رێکخراوەکە ئۆتۆمبێلەکەیان کردۆتە ئامانج و زیانیان بە ئۆتۆمبێلی سەرکردەکەی ئاسایش گەیاندووە و سەرنشینەکانیشی بریندار کرد.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان