بایدن: هێز نانێرین بۆ ئۆکرانیا تەنها بە پشتیوانی ماددی و چەک پاڵپشتیان دەکەین
هەولێر- نۆرس پرێس
جۆو بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌نیازی ناردنی هێزه‌كانی بۆ ئۆكرانیا نییه، له‌بری ئه‌وه خۆی پاڵپشتی ماددی و كه‌ره‌سته و چه‌ك بۆ كیێڤ ره‌وانه ده‌كات.
جۆو بایدن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ڕاپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به پلانه‌كانی واشنتن بۆ زیادكردنی ژماره‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا راست نیه، چونكه “ئێمه هیچ نیازێكمان نیه سه‌رباز ره‌وانه‌ی كیێڤ بكه‌ین”
له‌وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له رۆژنامه‌نوسه‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، ئایا سه‌رباز نانێرن بۆ ئۆكرانیا؟ جۆو بایدن ده‌ڵێت، “نه‌خێر ئێمه وه‌كو جاران به به‌های ملیاره‌ها دۆلار كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ده‌نێرین نه‌ك سه‌رباز”.
پێشتریش كه‌ناڵی ئێن بی سی به پشتبه‌ستن به سێ به‌رپرسی ئه‌مریكی كه ناویان نه‌هێندرابو، بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ژماره‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی له ئۆكرانیا زیاد بكات بۆ زیادكردنی كۆنتڕۆڵی دابینكردنی چه‌ك و هاوكاریكردن له به‌كارهێنانی سیسته‌می “گرینگ”.