ئاسایشی دهۆك: هێرشكهی سهر بارهگهكهیان تیرۆرستی بووه
ههولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شهممه، ئاسایشی دهۆك جهخت دهكاتهوه كه هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر بارەگاکەیان تیرۆرستی بووه.
ئاسایشی دهۆک لە روونکردنەوەیەکدا رایگهیاند، “هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر بنکەی ئاسایشی رۆژهەڵات، تیرۆریستی بووە و بکەری سەرەکی رووداوەکە بە ناوی (ل،ه،ج) لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کوژراوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەئێستادا دۆخی ئەمنی دهۆک لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، رێگەنادەین ئاسایشی پارێزگاکە تێکبدرێت و رووبەڕووی هەر هەڕەشەیەکی تێکدەرانە دەوەستینەوە، بێ ئهوهی هیچ وردهكارییهكی دیكه ئاشكرا بكات.
دوای نوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە چەکدارێک هێرشیکردە سەر بینای ئاسایش لە ناوشاری دهۆك و لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش بە ناوی ئازاد ئیبراهیم کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو، دواتر تەقەکەرەکەش کوژرا.