كوژرانی چوار ئه‌ندامی داعش له‌ بۆردوومانێكی فرۆكه‌ی ئیف -16 عێراق

هه‌ولێر- نۆرس پرێس

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق مۆڵگه‌یه‌كی چەکدارانی داعشیان بۆردوومان کرد،‌ لە ناحیەی قەرەتەپە له‌ ئاكامدا چوار چەکداری رێكخراوه‌كه‌ كوژران.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، به‌ پشت به‌ستن بە زانیاری هەواڵگریی ورد، هێزی ئاسمانی عێراقی لە رێگەی فڕۆکەی ئێف-16 لە ناوچەی نارین لە ناحیەی قەرەتەپە، مۆڵگه‌یه‌كی چەکدارانی داعشیان کردووەتەوە ئامانج و چوار چه‌كداری داعش له‌و هێرشه‌دا كوژراون.

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، شه‌ش چه‌كداری داعش له‌ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی ناوه‌ڕاستی عێراق، كوژران.

هه‌روه‌ها رۆژی 10 كانونی یه‌كه‌م فڕۆکەى ئێف-16 عێراق ئەشکەوتێکی چەکدارانی داعشیان بۆردوومان کرد لە ناحیەی پردێی سه‌ر به‌ پارێزگای کەرکووک.