باران و لافاوی به‌هێز شه‌قامه‌كانی شاری مه‌ككه‌ی گرته‌وه له سعودیه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، بارانی به هێز شاری مه‌ككه‌ی گرته‌وه‌و له ئاكامدا لافاو له شه‌قامه‌كان هه‌ستاو، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه هوشداریاندا له ده‌رچوون، ته‌نها بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت.
وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سعودییه رایگه‌یاند، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كان و مانه‌وه له ماڵه‌وه‌و ده‌رنه‌چوون له كاتی باراندا، ته‌نها بۆ كاره زۆر پێویسته‌كان نه‌بێت.
تۆڕه‌كانی په‌ێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیویی لافاوه به هێزه‌كه‌ی ناوچه‌ی شه‌رائیعی شاری مه‌ككه‌یان بڵاوكرده‌وه.
به هۆی لافاوه به هێزه‌كه‌ی ئه‌مرۆ، ئیمامی مزگه‌وته‌كان داوایان له نۆێژكه‌رانكرد له ماڵه‌كانیان نوێژ بكه‌ن ولایه‌نه فه‌رمییه‌كانیش خوێندنیان له كولێژ و په‌یمانگای حه‌ره‌می مه‌ككی پیرۆز و زانكۆی تائیف راگرت، هه‌روه‌ها تونێله‌كان داخران و رێگای دیكه به‌كارهێنران.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قه‌یران و كاره‌ساته‌كانی سعودیه داوای له دانیشتوان كرد، تا كاتی راوه‌ستانی باران له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
ئه‌م بارانه به‌هێزه، دوای چه‌ند رۆژێك دێت له لافاوه به هێزه‌كه‌ی پارێزگای “جه‌دده” كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دووكه‌س و راگرتنی خوێندن و دواكه‌وتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و داخستنی رێگاكانی شاری مه‌ككه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك.