ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام ناشتن له ده‌روازه‌ی رۆژئاوای شاری قامیشلۆ
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، لیژنه‌ی شاره‌وانییه‌كان و ژینگه‌ی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری له قامیشلۆ، هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام ناشتنی ده‌ستپێكرد له ده‌روازه‌ی خۆرئاوای شاره‌كه.
نه‌سره‌دین خه‌له‌ف، سه‌رۆكی به‌شی ژینگه له شاره‌وانی قامیشلۆ به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، به هاوكاریكردنی دانیشتوان، لێژنه‌ی ژێنكه‌و شاره‌وانی 400 نه‌مامی جۆری چه‌تری ناشت له ده‌ره‌وازه‌ی رۆژئاوای شاره‌كه.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته قۆناغی دووه‌می نه‌مام ناشتنه له قامیشلۆ، قۆناغی یه‌كه‌م له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا ئه‌نجامدرابوو.
به هۆی كه‌می باران و ئاوی سه‌ر زه‌وی، ناوچه‌كه رووبه‌رووی پێسبوونی ژینگه‌و وشكه ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی روبه‌ری سه‌وزایی بۆته‌وه، هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی سوریاوه، به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به ئامێری ساده له ناوچه‌كه‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و بوونه‌ته هۆی زیادبوونی رێژه‌ی غازه زیان به‌خه‌شه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.